نوێنەری سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەی پارتی کەتایبی لوبنانی بەشداری کرد
فەلاح حەسەن بە نوێنەرایەتیی سەرۆک بارزانی لە كۆنگرەی پارتی كەتایبی لوبنانی بەشداری كرد و لەلایەن سەرۆك كۆماری پێشووی ئەو وڵاتەوه پێشوازی لێكرا.
نوینەری سەرۆک بارزانی لە کاتی بەشداری لە 32 هەمین کۆنگرەی پارتی کەتائیبی لوبنانی لە بەیرووت و سڵاوی سەرۆك بارزانی و پەیامی دۆستایەتی و ئاشتی بارزانى گەیاندە سامی جومەیلی سەرۆكی پارتی كەتایب و ئەندامانی كۆنگرە و ئامادەبووان.
لە دوای گەیاندنی پەیامی سەرۆک بارزانی ،سەرۆكی پارتی دیموكراتی و كۆمەڵایەتی لوبنان، سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد بۆ ناردن و بەشداری نوێنەری بەڕێزیان.
هاوکات دووپاتیشیكردەوە، دۆستایەتی ئەوان و گەلی كوردستان دۆستایەتیەكی تۆكمەیە و رێز لە مافەكانی گەلی كوردستان و خەباتی نەپچڕاوی شۆڕشە یەك لە دوایەكەكانی بارزانی نهمر و بنەماڵەكەیان دەگرن.
هەر بەم بۆیەیوە ئەمین جومەیلی سەرۆك كۆماری پێشووی لوبنان به نوێنهری سهرۆك بارزانی راگهیاند: “دۆستایەتی ئێمە و بەتایبەتی بنەماڵەكەمان لەگەڵ گەلی كوردستان، بۆ سەردەمی بارزانی نهمر دهگهڕێتهوه، باوكم (بەیار جومەیل) دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی و كۆمەڵایەتی لوبنان (كەتائیب)، دۆستایەتیەكی گیانبەگیانی هەبوو لەگەڵ خوالێخۆشبوو مەلا موستەفا بارزانیدا و لایەنگرێكی سەرسەختی شۆڕشی موستەفا بارزانی بوو”.
جێگەی ئاماژەیە سەرۆك كۆماری پێشووی لوبنان، ئەمین جومەیل دڵسۆزی و پشتیوانی خۆی بۆ گەلی كوردستان دەربڕی و دەستخۆشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و جەنابی سەرۆك بارزانی كرد، كە رۆڵێكی مێژوویان هەبووە بۆ خزمەتكردنی گەلی كوردستان و پێشخستنی هەرێمی كوردستانی عێراق، كە بووهته ناوبانگێكی دیار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.