بە تۆمەتی بە کارهێنانی ماددەی هۆشبەر دوو تاوانبار دەستگیر کران

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا ، پۆلیسی هەولێر ئاشکرای دەکات دوو کەستان بە تۆمەتی بە کارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کردووە .

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی پۆلیی هەولێردا هاتووە ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌4ی2ی2023 ‌ بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لە گەڕەکی بەهاری کۆن، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (و. ج. ق) و (م. س. ح) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.

هاوکات پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ۆمەتبارانی ئاماژەپێکراو، کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا (200 گرام) ماددەی هۆشبەریان لە جۆری کریستاڵ و هەروەها پایپی کێشانی ماددەکە و هەندێک کەلوپەلی دیکەی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان لابوو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (30)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان ڕاگیران.

Back to top button