ئەمریکا ڕاگەیێندراوێکی لە بارەی کۆبوونەوەی شاندی وڵاتەکەی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق بڵاوکردەوە

 

دوای ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند لەگەڵ گەنجینەی ئەمریکا گتیشتووونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار، ئەمڕۆ ئەمریکا هەر لەو بارەیەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، برایان نیڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر، پێشوازیی لە هەنگاوەکانی بانکی ناوەندیی عێراق کردووە بۆ چاکسازیکردن لە کەرتی بانکیی و رێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و گەیشتنی سامانی عێراق بە دەستی ئەو لایەنانەی کە ئەمریکا بە تیرۆرست و نایاساییان دەزانێت.

لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: “برایان نیڵسن، یاریدەدەری وەزیری گەنجینە بۆ بەرەگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگریی دارایی، رۆژی هەینی 3ی شوبات، لە ئیستەنبووڵ لەگەڵ عەلی عەللاق، پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی چاکسازییەکانی کەرتی بانکی و پابەندبوونی هاوبەش بە رێکارەکانی دژی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر.”

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، “یاریدەدەری وەزیر، پێشوازیی لە سەرکردایەتیی پارێزگار عەللاق کرد لەسەر ئەو پرسانە، بە لەبەرچاوگرتنی هاوئاهەنگی و هاوبەشیی لە مێژینەی نێوان وەزارەتی گەنجینە و بانکی ناوەندیی عێراق بە دیاریکراوی لەسەر کۆتوبەندکردنی لایەنە نایاسایی و گەندەڵکارەکان و رێگریکردن لە قۆستنەوەی سیستمی دارایی نێودەوڵەتی.”

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەشڵێت: “نیڵسن پێزانینی خۆی بۆ پابەندبوونی نەگۆڕی عێراق بە باشکردنی ستانداردەکانی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و بەرەنگاربوونەوەی پارەدارکردنی تیرۆر دەربڕی و پێشنیازیکرد کە بۆ سەردەمیانەکردنی کەرتی بانکیی عێراق هاوئاهەنگیی بەردەوامبێت.”

Back to top button