محەمەد حەلبووسی: بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی

 

دوای ئەوەی بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا گەیشتونەتە رێککەوتنێکی سەرەتایی بۆ جێگیرکردنی بەهای دینار، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پەیامێکی دڵنیایی دابەزینی بەهای دۆلاری ڕاگەیاند.

محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەهای دینار رایگەیاند، بەهای دینار دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

پەیامەکەی حەلبووسی لەکاتێکدایە کە بانکی ناوەندی عێراق بڕیارە ناوەڕاستی ئەم مانگە جارێکی دیکە لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لە واشنتۆن کۆببنەوە.

Back to top button