ئەمریکا بڕیاری خستنەخوارەوەی باڵۆنە چینییەکەی دا و سێ فڕۆکەخانە داخران

دوای ئەوەی بالۆنێکی چینی سنوری ئاسمانی وڵاتی ئەمریکای بەزاند، ئەمریکا ئەمڕۆ بڕیاری خستنە خوارەوەی باڵۆنە چینییەکەیدا.

میدیاکانی ئەمەریکا کەمێک لەمەو بەر رایان گەیاند کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا( پنتاگۆن) پلانی خستنەخوارەوەی باڵۆنە چینییەکەی هەیە و بە هۆی نزیکبوونەوەی باڵۆنەکەشەوە سێ فرۆکەخانەی ویلاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا داخران، لە چەند کاتژمێری داهاتوو دەخرێتەخوارەوە.

هەروەها پێشتر جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندبوو کە لە زووترین کات چارەسەری باڵۆنە چینییەکە دەکەن.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پسپۆڕانی ئەمەریکی ئەو باڵۆنە چینییە بەسەر شوێنە هەستیارەکانی مووشەکە بالیستیکییەکانی ئەمریکادا دەسووڕێتەوە و رەنگە بە تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی زیرەکی دەستکرد رێنمایی بکرێت.

Back to top button