عێراق سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیستەنبووڵ ڕاگرت

هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ ئیستەنبووڵ بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ـی ٢ـی ٢٠٢٣ ڕاگرت، ئەمەش بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەوا.

ئیدارەی گشتیی هێڵی ئاسمانی عێراقی ڕایگەیاند: گەشتیاران ئاگادار دەکەینەوە کە بەهۆی خراپی ڕەوشی کەشوهەواوە بەشێوەیەکی کاتی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئیستەنبووڵ لە تورکیا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ڕادەگرین.

ڕاشیگەیاند: هیوادارین لە دۆخەکە تێبگەن، هەروەها لە کاتی دەستپێکردنەوەی گەشتەکان ئاگادار دەکرێنەوە.

Back to top button