کەش و هەوا : شه‌پۆلی به‌فر و باران به‌رده‌وام ده‌بێ و خۆڵیش ده‌بارێ

شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست، ئاسمانی ھەرێمى كوردستان بە درێژایی کاتەکان ھەوری تەواو دەبێت، شه‌پۆلی به‌فر و بارانیش به‌رده‌وام ده‌بێت و شه‌پۆلێكى خۆڵبارینیش ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ٥ـی ٢ـی ٢٠٢٣، ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی، له ڕێگه‌ى په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، ڕایگەیاندووە: “لە ئەنجامی بەردەوامیی کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست سبەی دووشەممە ٦ـی ٢ـی ٢٠٢٣، ئاسمانی ھەرێمى كوردستان بە درێژایی کاتەکان ھەوری تەواو دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەفر و بارانبارینی بەردەوام دەبێت، لە ناوچەکانی دیکەی ھەرێمى كوردستان تەنیا ئاسمان ھەوراوی دەبێت، پلەکانی گەرما سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، دوو تا سێ پلە بەرز دەبێتەوە، خێرایی با لە زۆربەی کاتەکاندا نیمچەبەھێز چالاک دەبێت بە خێرایی ٢٠ تا ٤٥ کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باشووری ڕۆژھەڵاتەوە.”
باسى له‌وه‌ش كردووه، ھەر بەھۆی چالاکیی باوە لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین زۆربەی ناوچەکانمان دەگرێتەوە، بە تایبەت چڕیی خۆڵبارینەکە لە کاتەکانی شەودا لەسەر ناوچەکانی پارێزگای کەرکووک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر زیاتر دەبێت و نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ٧ـی ٢ـی ٢٠٢٣ کۆتایی پێ دێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ى بوارى كه‌شناسى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی باران، سبەی کاتەکانی شەو بارانی پچڕپچڕ و ڕێژە مامناوەند لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەولێر، ھەڵەبجە، کەرکووک، ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین دەست پێدەکاتەوە و لەگەڵ بەردەوامیی بارانبارین لە ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و لە ناوچە شاخاوییەکانی سنووری دھۆک و ھەولێر ڕێژەی بارانەکە زیاتر دەبێت، ھەندێک کات لێزمەباران و ھەورەبرووسکە چالاک دەبێت.