قەوما… شەڕی ناوخۆی یەکێتی دەستی پێ کرد و قوربانی هەیە

لە سنووری کۆیە بەیانی ئەمڕۆ لەسەر دامەزراندن، شەڕ دروست دەبێت و بەهۆیەوە بریندار هەیە.

بەپێی زانیارییەكان،” بەیانی ئەمڕۆ لە كۆیە بووەتە شەڕی دژە تیرۆری یەکێتی و كوڕەكانی سەباحی بەكر مەلای، خەڵكێكی زۆر دەستیان داوەتە چەك نەك دژە تیرۆر بچن ئەو كوڕەی بگرن، چونكە یەكی بریندار كردووە و خۆشی بریندارە.

 

لەبارەی هۆكاری كێشەكەش زانراوە، لە لیوایەكی ئەو سنوورە دیداری خەڵك كراوە بەمەبەستی دامەزراندن، كەسێك بەناوی “ن دژە تیرۆر” هاتووە ناوی خەڵكی نووسیوە و گوایە حیسابی بۆ لیستی مەڵبەند نەكردووەو، ئێستە هێزێكی زۆری دژە تیرۆری یەكێـتی لە نزیك كۆیە جێگیر كراون، بۆیە ئەو بنەماڵەیەش كەسانێكی زۆر لەگەڵیان كۆ بوونەتەوە و ئەو نادادییە قبووڵ ناكەن لە دژە تیرۆری یەكێتـی.

Back to top button