وەزیری دارای مووچە بە شێوەیەكی ئەلیكترۆنی دابەشدەكرێت

 

 

لە چوارچێوەی سیاسەتی چاکسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  وەزیری دارایی ئاشکرای کرد کە مووچە بە شێوەی ئەلیکترۆنی دابەشدەکرێ و وەکوو هەنگاوی یەکەمیش لە مووچەی خانەنشینانەوە دەست پێ دەکەن و دواتر فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تریش دەگرێتەوە.

ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی ڕایگەیاند: “لە چوارچێوەی سیاسەتی چاکسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە دامەزراوەیکردنی ژێرخانی فەرمانگەکانی حکوومەت وەک وەزارەتی دارایی هەنگاوی باشمان ناوەو لە سەرەتای ئەم کابینەیەوە توانیومانە بەشێک لە کاروباری فەرمانگەکانی وەزارەت بە ئەلکترۆنی بکەین و پرۆسەکەش بەردەوامە.”

هەروەها  وەزیری دارایی ڕاشیگەیاندووە: “لەم کابینەیەدا هەنگاوی باش بۆ بەدامەزراوەیکردنی ژێرخانی ئیداری فەرمانگەکانی حکومەت نراوە کە بەشێکی ئەنجامەکەی لە ساڵانی داهاتوو دەر دەکەوێت، ئەوەش سەرەڕای ئەو فشارە ئابووری و تەندروستیانەی لە سەرەتاوە ڕووبەڕوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بوویەوە.”

هەروەها وەزیری دارایی راشیگەیاندووە ، “هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی لەداهاتودا مووچە بە شێوەی ئەلیکترۆنی دابەش بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش هاوشێوەی هەولێر بانکی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی سەرقاڵی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەدیجیتاڵ کردنی سیستەمی بانکەکان و دابەشکردنی مووچەن بە شێوەی ئەلکترۆنی، وەکو هەنگاوی یەکەمیش لە مووچەی خانەنشینانەوە دەست پێ دەکەین و دواتر فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تریش دەگرێتەوە.”

 

Back to top button