بومەلەرزەکەی باکووری کوردستان لە چوار وڵاتی ناوچەکە هەستی پێکراوە
بەرە بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی 7.8 پلەی رێختەر چەند شارێکی تورکیا و باکووری کوردستانی هەژاند، کە جگە لە هەرێمی کوردستان لە چوار وڵات هەستی پێکراوە.
جگە لە هەرێمی کوردستان، بومەلەرزەکە لە سووریا، میسر، لوبنان و عێراق هەستی پێکراوە، بومەلەرزەکە لە 10 شاری تورکیا و باکووری کوردستان روویداوە، دواتریش چەندین پاشلەرزە روویانداوە، کە بەهۆیانەوە دەیان باڵەخانە داڕماون.
تا ئێستا بەهۆی بومەلەرزەکەوە، زیاتر لە 50 کەس لە شارەکانی تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە.