دواین زانیاری لەبارەی بومەلەرزەکەی ئەمشەو
بومەلەرزەیەکی بەهێز چەند شارێکی کوردستان و عێراق و سوریا و تورکیای هەژاند
کاتژمێر 4:17 خولەك بومەلەرزەیەک بە پلەی 7.8 بە پێوەری رێختەر سنووری نێوان سوریا و عێراق و تورکیای گرتەوە کە چەقی کاریگەری بومەلەرزەکەش باکوری رۆژهەڵاتی شاری غازی عەنتاب بووە کە بە دووری 22 کیلۆمەتر و قوڵایی 10 کیلۆمەتر بووە.
دوای سێ خولەک لە زەمینلەرزەکەی شاری غازی عەنتاب لە کاتژمێر 4:20 خولەک لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان هەستی پێ کرا کە مەزەندە دەکرێت پلەی 7.4 بە پێوەری رێختەر کاریگەری لە هەرێمی کوردستان هەبووبێت و لە پارێزگای دهۆك زیاتر هەست بە رووداوی زەمینلەرزەکە کراوە .
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری کوردستان چەندین باڵەخانە رووخاون و ژمارەیەک هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون
پارێزگاری روحای باکووری کوردستان رایگەیاند، بەهۆی ژمارەیەک بوومەلەرزەوە تا ئێستا 16 باڵەخانە رووخاون و پێنج هاووڵاتیش گیانیان لەدەستداوە
هاوکات ئاژانسی هەواڵی سووریاش رایگەیاند، بەهۆی بوومەلەرزەوە و لە ئەنجامی رووخانی چەند باڵەخانەیەک لە پارێزگای حەمای سووریا، تا ئێستا 39 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دەیان هاووڵاتی دیکەش بریندارن
شایەنی باسە لەماوەی زیاتر لە بیست ساڵی رابردوو بەهێزترین دیاردەی زەمینلەرزە هەژمار دەکرێت لە سنوری وڵاتانی (عیراق و سوریا و تورکیا)