سه‌رۆكى حكوومه‌ت په‌یامێك له‌باره‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بڵاو ده‌كاته‌وه
سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، په‌یامێكى له‌باره‌ى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو بڵاو كرده‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه بۆ هاوكاریكردن له ڕزگاركردنى قوربانییان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٦ـی ٢ـی ٢٠٢٣، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: بیر و هۆشم له‌لاى قوربانییانى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی شه‌وى ڕابردووه، حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه بۆ هاوكاریكردن له ڕزگاركردنى قوربانییان.
شه‌وى ڕابردوو زنجیره‌یه‌ك بوومه‌له‌رزه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیاجیاى هه‌رێمى كوردستان و باكوورى كوردستان و ڕۆژئاواى كوردستان ڕووى دا، كه له باكوورى كوردستان و ڕۆژئاواى كوردستان قوربانییه‌كى زۆر هه‌بوون.