مونا قەهوەچی : رازی نیین هیچ لایه‌نێكی سیاسی له‌ جیاتی ئێمه‌ بڕیاربدات

بڕیاره‌ وایە هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لە ئەمساڵدا ئه‌نجامبدرێت، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایدەگەیێنێت، ئێمه‌ جه‌خت له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك ده‌كه‌ینه‌وه‌.

مونا قه‌هوه‌چی، سكرتیری په‌رله‌مانی كوردستان، بە ژووری هه‌واڵی کوردستان ٢٤ـی راگه‌یاندووە، ئێمه‌ وه‌كو نوێنه‌ری پێكهاته‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، ته‌نیا نامانه‌وێت نوێنه‌ری پێكهاته‌ی خۆمان بین، به‌ڵكو ئێمه‌ نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانین.

قەهوەچی زیاتر دەشڵێت: بەهیچ شێوەیەک رازی نیین هیچ لایه‌نێكی سیاسی له‌ جیاتی ئێمه‌ بڕیاربدات و ده‌ستوه‌ردان له‌ مافی پێكهاته‌كان بكات، بۆیە ئه‌و لایه‌نانه‌ش ده‌ستوه‌ردانیان كردووه‌ بریتین له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ.

Back to top button