مەسرور بارزانی دامودەزگاکانی حکومەتی بۆ بەهاناوەچوونی زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزە ڕاسپارد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند،” دامودەزگاکانی حکومەت، وەزارەتی تەندروستی و دەزگای خێرخوازیی بارزانی-م راسپاردووه‌ بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە له‌ توركیا و سووریا.

لە تویتێکدا، مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان لەپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڗی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەمڕۆ دووشەممە رای گەیاند، “بۆ هاوكاری و به‌هاناوه‌چوونی زیانلێكه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌، داوده‌زگاكانی حكومه‌ت، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی-م ڕاسپاردوون هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ مانگی سوور بكه‌ن له‌ هه‌وڵه‌كانی فریاگوزاری له‌ توركیا و سووریا.

 

لەتویتەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی‌ له‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ تا ئێسته‌ سێ‌ تیمی فریاگوزاری و 25 ئه‌مبولانس ئاماده‌ن.

Back to top button