د. سامان بەرزنجی: تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و قوربانیی بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان نییە.

وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت :” تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و قوربانیی بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان نییە.

لە ڕاگەیێندراوێکدا، کەوێنەیەکی بە دەزگای میدیایی خواکوڕك دراوە، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ڕای گەیاند: “خۆشبەختانە تاوەكوو ئێستا هیچ زیانێکی گیانی و قوربانیی بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان نییە و کەس بەو هۆکارە لە نەخۆشخانە تۆمار نەکراوە.”

 

ڕاشیگەیاندووە: “چاودێریی ڕەوشی بوومەلەرزە دەکەین و تیمەکانی فریاگوزاری و 122 و پزیشکی فریاکەوتن و بەشەکانی فریاکەوتن لە ئامادەباشیدان بۆ هەر ئەگەرێک.”

Back to top button