له‌سه‌ر راسپارده‌ی مەسرور بارزانی، تیمه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ستاف و پێدوایستی پزیشكی به‌ده‌م لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه ده‌چن

کەمێک لەمەوبەر تیمەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای ڕاسپاردنیان لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ مانگی سوور بۆ به هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه له توركیا و سووریا، بۆ ئه‌و دوو وڵاته به‌ڕێكه‌وتن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی رایگه‌یاند، لەسەر راسپاردە و فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیمەکانی فریاگوزاری، پزیشکی فریاکەوتن، ژمارەیەکی زۆر لە پزیشکانی پسپۆڕ و کارمەندانی تەندروستی، ئەمبوڵانس و بڕێکی زۆری پێداویستی پزیشکی بۆ وڵاتی تورکیا و سووریا بەمەبەستی بەهاناوەچوون و پشتیوانی قوربانیانی بوومەلەرزە، به‌ڕێكران.