وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامی : بەهاناوەچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لێقەوماوانی تورکیا شیاوی پێشوازی لێکردنە
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2023/02/qalb-1-13.jpg)
لە دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، تیمەکانی فریاگوزاری و پزشکی خۆی ڕەوانەی تورکیا کرد بۆ هاناوەچوونی چوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە مبارەوە بۆ ڕاگەیاندنەکان لێدوانی دا .
خه‌لیل ئیبراهیم، وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌ككگرتوو،لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان لەمبارەوە گوتی : ”ئه‌و به‌هاناچوونه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌یی تیمه‌كان بۆ به‌هاناچووه‌چوونی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌زره‌كه‌ی توركیا جێگای ده‌ستخۆشییه و هه‌موو كارێكی باش و هه‌نگاوێكی ئه‌رێنی شیاوی پێشوازی لێكردنه.“
هاوکات ئەوەشی خستە ڕوو: ”هیوادارین هه‌موولایه‌ك سه‌لامه‌ت بن و له هه‌موو به‌ڵایه‌ك بەدوور بن.“