هۆشدارییەك لە بانكی ناوەندیی عێراقەوە
بازرگانیکردن بە دراوی دیجیتاڵی له هەموو جۆرەکانی قەدەغەیە و سزای بەدواوەیە.
بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا هۆشداری دەداتە هاوولاتیانی عێراقی ، لەڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ،”دووپاتی دەکەینەوە ئەوەی لە فەرمانی گشتاندنمان ژمارە (125/5/9 ) لە 29 ئاداری 2022دا هاتبوو کە له ناوهرۆکهکهیدا بڕیاردرابوو ڕێگری لە بەکارهێنانی کارتی ئەلیکترۆنی و کارتیجزدان بکرێت بە مەبەستی سهفتهبازیی (المچاربە) و بازرگانیکردن بە دراوی دیجیتاڵی له هەموو جۆرەکانی.”
هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، پێویستە هەموو بانکە مۆڵەتپێدراوەکان و هەموو دامەزراوە داراییە مۆڵەتپێدراوەکان و هەموو کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەم دوو خاڵ پابەند بن:
یەكە – گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنێکی کارگێڕی و یاسایی و تەکنیکی پێویست بۆ ڕێگریکردن و بەدواداچوونی ئەو جۆرە مامەڵەو بازرگانیانە.
دووەم – هۆشیارکردنهوهی کڕیارەکانتان سەبارەت بەو مەترسی و ڕێکارانەی کە بەرامبەریان دەگیرێتەبەر بەپێی یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانی پەیوەست بەم جۆره مامەڵە و سهوداکردنانه.
جێگەی ئاماژەیە بانكی ناوەندی ئەوەی بە بانك و كۆمپانیاكانی پارەدانی ئەلیكترۆنی راگەیاندووە كە “بە پێچەوانەوە هەموو ڕێوشوێنە یاساییە توندەکان بەرامبەر بە دامەزراوەکانتان و کڕیارەکانتان دەگیرێتەبەر بە پێی یاسای دژە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر و ڕێنماییهکانی که دەرچوون لە ئەگەری پابەندنەبوون