رێبەر ئەحمەد:  داموده‌زگا حكوومییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ییان هه‌یه‌ هاوكاری بۆ سووریاش ره‌وانه‌ بكەن

 

لە دوای ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆبە هاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و ڕەوانەکردنی تیمەکانی فریاگوزاری ، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەر سنووری ئیبراهیم خەلیلەوە لەمبارەوە بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لێدوانی دا .

 

له‌مباره‌یه‌وه‌ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانگوتی : به‌ راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ فه‌رمانی به‌ گشت داموده‌زگاكانی حكومه‌ت كردووه‌، هه‌رچی له‌ توانادایه‌ به‌رده‌ستی بكه‌ین و ره‌وانه‌ی ئه‌وبه‌ری سنووری بكرێت.

هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد “له‌لایه‌ن توركیاوه‌ داوا له‌ هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ تیمی ته‌ندروستی و جه‌ی سی سی بۆ هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان و رزگاركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ژێر داروپه‌ردوو ماونه‌ته‌وه‌، ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ین”.

 

لە کۆتاییدا گوتیشی: “داموده‌زگا حكومییه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌ییان هه‌یه‌ هاوكاری بۆ سووریا ره‌وانه‌ بكات”.

Back to top button