دۆناڵد ترامپ پێشوازیه‌كی گه‌رم له نوێنه‌ری بارزانی و كوردستان ده‌كات.
خواكوڕك
پاش سه‌ردانی شاندی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كۆشكی سپی و كۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا (دۆناڵد ترامپ) ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به گه‌رمی پێشوازی له نوێنه‌ری كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێم كرد.
وه‌كو له وێنه‌كه‌دا دیاره (فواد حسین) سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه وه‌كو نێنه‌ری هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی به شداره له كۆبونه‌وه‌كان، به گه‌رمی و به شیوازێكی تایبه‌ت پێشوازی لێده‌كرێ له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مریكاوه و به وردی گوێی لێده‌گیرێ، به ڕای چاودێرانی سیاسیش ئه‌م جۆره پێشوازی و گوێگرتنه نیشانه‌ی به هێزی و سه‌نگ و قورسایی هه‌رێم و خودی سه‌رۆكی هه‌رێم پیشانده‌دات، به دۆستایه‌تیه‌كی پته‌و له قه‌ڵه‌م ده‌درێ، په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌مریكا و كوردستان.