حزبی شیوعی: هاوکاری گەیاندنی خێرای حکومەت بۆ لێقه‌وماوانی توركیا و سووریا جێی تێڕامان و ده‌ستخۆشییه
لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندەکان ، وتەبێژی حزبی شیوعی کوردستان سەبارەت بە ڕەوانەکردنی تیمەکانی پزشکی و فریاگوزاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ لێقه‌وماوانی رووداوه‌كه‌ی توركیا و سووریا گوتی: ئەم پرسە پرسێکی مرۆڤانەیە و
گوته‌بێژی حزبی شیوعیی كوردستان ئاماژه به گرنگیی ئه‌و هاوكارییانه ده‌كات، كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ لێقه‌وماوانی رووداوه‌كه‌ی توركیا و سووریا ناردوویه‌تی و ده‌ڵێت: ”ئه‌م پرسه پرسێكی مرۆڤانەیە وجێی تێڕامان و ده‌ستخۆشییه
سوبحي مه‌هدی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان و وته‌بێژی ئه‌و حزبه، هەر لەمبارەوە گوتی : به‌ده‌مه‌وه‌چوونی هه‌ر كاره‌ساتێكی ناخهه‌ژێن و هاوكاریكردنی خەڵكەكەی له هه‌ر شوێنێك بێت، جێگای ده‌ستخۆشییە، ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له سووریا و توركیا روویداوه، كه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه زیانی گیانی و مادیی زۆری هه‌بووه، خه‌ڵكێكی زۆر بووەتە قوربانی و لێیان قەوماوە، ره‌نگه ئه‌مڕۆ ئه‌وان بوون سبه‌ی ئێمه بین و دووسبه‌ی لایه‌نێكی دیكه بێ، بۆیه ئه‌و هاوكارییەی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌شێوه‌یه‌كی خێرا بۆ لێقه‌وماوان كارێكی باشه و جێگای ده‌ستخۆشییه، چونكه روانگه‌ی مرۆڤایه‌تی بۆ ئه‌م جۆرە پرسانه گرنگه.“
لە کۆتاییذا راشیگه‌یاند: ”ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه له‌م كاره‌ساتانه هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتر بن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن باری گرانی لێقه‌وماوان سووك بكەن.“