ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیا و سووریا بەرزبووەوە
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاوکرایەوە، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان و تورکیا و سووریا بەرزبووەوە.
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، تائێستا بە گشتی لە باکووری کوردستان و تورکیا 2 هەزار و 921 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکانی دوێنێ گیانیان لەدەستداوە و 15 ھەزار و 834 كەسی دیکەش بریندار بوونە.
هاوکات ئەمڕۆ سێشەممە، وهزارهتی تهندروستیی سووریا رایگهیاند، بههۆی بوومهلهرزهی رۆژی دووشهممهوه، تا ئێستا نزیكهی 1500 هاووڵاتی ئهو وڵاته گیانیان لهدهستداوه و نزیكهی 3600 هاووڵاتی دیكه بریندارن.