له سهنتهرى شارهكان قۆناغی بەفربارین دەست پێدەكات و كەش ساردتر دەبێ
محەمەد كەلاری، شارهزاى بوارى كهشناسى ڕایدهگهیهنێت: قۆناغى بهفربارین دهست پێدهكات، ئهمڕۆ بارانبارین بەشێوەی ناوبەناو له ناوچەکانمان بەردەوامی دەبێت و لە چیاکانیش بەفر دەبارێت، بەهۆی قووڵبوونەوەی زیاتری بارستەهەواکە و نزمەپاڵەپەستۆکە، لەمشەوەوە ئەگەری بەفربارین هەیە و دێتە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان.
ئهوهشى خستووهته ڕوو، ئەو شوێنانەی ئەمشەو و بەرەبەیانی چوارشەممە ئەگەری بەفربارینی هەیە: سلێمانی، پێنجوێن، چوارتا، ماوەت، پیرەمەگروون، سەنگاو، قەرەداغ، گرپجنە، سەرتەک، هۆرێن، دەربەندیخان، بانیبی، خەلەکان، قەڵادزێ، هیران و نازەنین، پیرمام، شەقڵاوە، سۆران، خەلیفان، مێرگەسۆر، ڕواندز، وەرتێ، باڵەکایەتی، بارزان، گۆمەسپان، کۆڕێ، شیلادزێ، ئامێدی، بامەڕنێ، ئاکرێ، بەرزنجە، سەیدسادق، تەوێله، بیارە، بانان، تاسڵوجــه، فەقێ مستەفا، چیا سپی، لەگەڵ تەواوی ناوچە شاخاوییەکانی تری هەرێمی کوردستان، کاتی بەفربارینەکەش لە دوای کاتژمێر 10ی ئەمشەو دەست پێدەکات، بە تایبەتی سەنتەری شارەکان.