مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتوو دەكات

ئەمڕۆ سێشەممە ٧ـی ٢ـی ٢٠٢٣ , سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، بەبۆنەی ٢٩هەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی ، پیرۆزبایی لە سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد.

لە پەیوەندییەکەدا ، سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ یەکگرتووی ئیسلامی خواست لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکان و دەسکەوتە نیشتمانییەکانی خەڵکی کوردستان.

ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی کرد بۆ پەیوەندی و پیرۆزباییکردنی.

Back to top button