داعش بوومەلەرزەکەی قۆستەوە.. 20 چەکداری لەنێو گرتووخانەیەک هەڵهات

بە گوێرەی ئاژانسی فڕانس پرێس، دوای ئەوەی بوومەلەرزە ناوچەکەی گرتەوە 20 بەندکراوی داعش لەنێو گرتووخانەیەک لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا هەڵاتن.

 

بەرپرسێکی نێو گرتووخانەکە بە ئاژانسەکەی ڕاگەیاندووە، گرتووخانەکە کە لە نزیک شارۆچکەی ڕاجۆیە لە نزیک سنووری تورکیا نزیکەی 2 هەزار زیندانی لەخۆ دەگرێت و زۆرینەیان سەر بە داعشن، “دوای ئەوەی بوومەلەرزە ڕوویداوە و گرتووخانەکە زیانی بەرکەوت، یاخیبوون و ناڕەزایەتیی لەناو بەندکراوەکان دەستی پێ کردووە و هەندێ لە بەشەکانی نێو گرتووخانەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد، بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان 20 بەندکراو هەڵاتوون کە سەر بە داعشن”.

Back to top button