هەلًمەتێك دژ بە دەزگاكانی ” فاروق مەلا مستەفا ” دەستی پێكرد

خواكوڕك
دوای ئەوەی بەركەوتووەكی چەكی كیمیاوی هەڵەبجە لە نەخۆشخانەی فاروق هاوكاری نەكرا,هەڵمەتێكی نیشتیمانی بۆ بایكۆتكردنی سیمكارتی ئاسیاسێڵ و دەزگای میدیایی و چاپكردنی دواڕۆژ ڕاگەیەندرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەك هاوڵاتی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر هاوكاری نەكردنی “كامیل مەحمود” یەكێك لە بەركەوتوانی چەكی كیمیایی هەڵەبجە لە “نەخۆشخانەی فاروق” لە سلێمانی هەڵمەتێكی نیشتیمانیان بۆ بایكۆتكرنی “سیمكارتی ئاسیاسێڵ و لێدوانی ڕۆژنامەوانی بۆ سایت و ڕادیۆی دواڕۆژ و كڕینی سەرجەم كتێبە چاپكراوەكانی دەزگای دواڕۆژ” ڕاگەیاند.

یەكێك لە ڕێكخەرانی هەڵمەتە نیشتیمانیەكە بە (خواكوِك)ی ڕاگەیاند:” ئەو هەڵوێستەی ئێمە دوای ئەوە هات كە لەزاری شایەتحاڵێكەوە گوێ بیستی ئەوە بووین كە كاتێك لەدوای خراپ بوونی باری تەندروستی مامۆستا كامیل دەبەن بۆ نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی، زۆر بەداخەوە نەك هەر هیچ هاوكاریەكی مادی و مەعنەوەی ناكەن بەڵكو پێنج هەزار دیناریەكی چاپی عێراقی پێ دەگۆڕنەوە و پێی دەڵێن: ئەوەمان بۆ بگۆڕەوە ناڕوات.

هەر بۆیە ئێمەش وەك كار دانەوەیەك بەرامبەر ئەم ڕووداوە هەستاوین بە بایكۆت كردنی سەر جەم ئەو شتانەی كە ئاماژەمان پێداوە، كە سەر جەمیان موڵكی سەرمایەداری سلێمانی “فاروقی مەلا مستەفا”یە.

Back to top button