وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان دەکات

 

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند “پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین”.

 

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی پێشمەرگەدا کە ئەمڕۆسێشەممە 7/2/2023،  بڵاو کراوەتەوە تەیدا هاتووە “پێشوازی لە بەیاننامەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە هەرێمی کوردستان و کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر دەکەین، هاوکاری و هەماهەنگییەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و سوربوونیان لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت لەبواری چاکسازی، هەروەها سوپاسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین، کە پاڵپشتی و پشتیوانی پڕۆسەکە دەکەن”.

 

هاوکات ئاماژە بەوە کراوە ، “وەزارەتی پێشمەرگە کار دەکات لەسەر بەردەوامیدان بە پڕۆسەی چاکسازیی و جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش”.

Back to top button