هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بۆری هەرێم-تورکیا دەستی پێکردەوە

 

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات کاتژمێر ٩:٤٥ى ئەمشەوی رێکەوتی 7/ 2/2023هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بۆری هەرێم – تورکیا دەستی پێکردەوە.

جێگەی ئاماژەیە دوای ئەوەی لەبەرەبەیانی 6/2/2023ی ئەم مانگە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی هەردوو وڵاتی تورکیاو سوریای گرتەوە، هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی تورکیا ڕاگیرابوو ، بەڵام وەک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، هەناردەکردن دەستی پێکردۆتەوە .

.

Back to top button