داوا لە هێزە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران دەکرێت لە بری ئێران بەشداری کۆبوونەوەی میونشن بکەن.
بڕیارە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە 17 تا 20ی ئەم مانگە لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی دەستپێکردنی لەشکرکێشی سەربازیی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا.
کریستۆ هویسگن، بەڕێوەبەری کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بانگهێشتی ئەندامانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی لە جیاتی بەرپرسانی ئەم ڕێژیمە ڕاگەیاند.
ڕۆژی دووشەممە 6/2/2023 هویسگن لە بەرنامەی پۆدکاستی “گڵۆباڵ ئینسایدەر” کە یەکێکە لە بەرنامەکانی ماڵپەڕی “پۆلیتیکۆ”، ڕایگەیاند کە هەرچەندە بەڕێوەبەرانی پێشووی ئەم کۆنفرانسە جەختیان لەسەر بانگهێشتکردنی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەم گەورەترین کۆبوونەوە ئاسایشیەی جیهانی کردۆەتەوە ، بەڵام بەهۆی “پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هێرشی دڕندانەی سوپای پاسداران و پۆلیسی ئێران بۆ سەر خەڵکی ئەم وڵاتە”، تا ئێستا هیچ بانگهێشتنامەیەک بۆ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی نەنێردراوە.
هاوکاتیش بە وتەی بەڕێوەبەری کۆنفرانسی میونشن، بڕیاردەرانی ئەم کۆنفرانسە ڕەتیانکردۆەتەوە ڕووسیا بۆ ئەم کۆبوونەوەیە بانگهێشت بکەن، چونکە نایانەوێت کۆنفرانسی ئەمنی میونشن ببێتە مەکۆی پڕوپاگەندەی ڕووسیا.
بڕیارە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە17 تا 20ی ئەم مانگە لە ئەڵمانیا بەڕێوەبچێت،
بە وتەی ڕێکخەرانی ئەم کۆبوونەوەیە، سەرکردەکانی زیاتر لە 45 وڵات کە 50وەزیری دەرەوەو 30 وەزیری بەرگریشیان تێدایە، بانگهێشتی59هەمین کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی میونشن کراون