ئومێد خۆشناو: ساڵی ڕابردوو هەزار و 86 پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر رای گه‌یاند، ته‌نیا له ساڵی ڕابردوودا هه‌زار و 86 پڕۆژه جێبه‌جێ كراون، له داهاتوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پڕۆژه‌ی تریش ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: ساڵی ڕابردوو 132 پڕۆژە بە بودجەی پەرەپێدان و 45 پڕۆژەمان لە تەواونەکراوەکان جێبەجێ کردووە و بە بودجەی سەربار و لەناکاویش 190 پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە. هەروەها بە بودجەی وەزارەتی ناوخۆ 53 پڕۆژە جێبەجێ کراون و 74 پڕۆژە لەسەر بودجەی شارەوانییەکان و 18 پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی مەترسیی لافاو و 210 پڕۆژەی کارەبا جێبەجێ کراون، هەروەها بۆ بەرەنگاربوونەوەی وشکەساڵی 131 بیر لێ دراون.
بۆیه ساڵی ڕابردوو هه‌زار و 86 پڕۆژه جێبه‌جێ كراون و تێچووه‌كه‌یان 284 ملیار و 275 ملیۆن دینار بووه.