عەلی حەمەساڵح: لە سلێمانی بە بەهای زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار زەوی بەتاڵان بردراوە

ئەندامێکی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرای كرد، لە سلێمانی، بە بەهای هەشت ملیار دۆلار، زەوی لە سلێمانی (بەتاڵان) بردراوە و تەنیا شاسوار عەبدولواحید كە ئەو بە شاختەچیەكی قەرزاری شەریكی ئیدارەی گشتی، وەسفی كردووە، یەك ملیۆن و 707 هەزار مەتر زەوی بەتاڵان بردووە.

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاویکردۆتەوەو ئاشكرای كرد: لە سلێمانی بە هەزاران دۆنم زەوی بەتاڵان برا. هەمووی بە شەراکەتی حزب و ئیدارەی گشتی و نۆکان و بەرپرسەکانیەتی. هیچ پرۆژەیەک نییە کە شەراکەتی ئەوانی تێدا نەبێت.

جەختیشی كردەوە: بە بەهای زیاتر لە (هەشت ملیار دۆلار – دەکاتە هەشت سەد هەزار دەفتەر) زەوی براوە و پارچەیەکی بۆ خەڵک نەبووە. چەند زەویەکی دیکەش ماوە لە شارەوانی دایانناوە بۆ پرۆژەی نیشتەجێبون.

عەلی حەمەساڵح لە نووسینەكەیدا بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت، ڕەخنەی توند لە شاسوار عەبدولواحید دەگرێ و دەڵێ: ساختەچیەکی قەرزاری شەریکی ئیدارەی گشتی، یەک ملیۆن و 707 هەزار مەتری زەویی ئەم شارەی بەتاڵان بردووە، بەهاکەی نزیکەی ( یەک ملیار دۆلارە – سەد هەزار دەفتەر)، کەچی بە من دەڵێت: دەیەوێ زەوی بفرۆشێ بۆ ئاوی دەربەندیخان!

ئەو پەرلەمانتارە بە شاسوار دەڵێت: زەوییەک تۆ و یەکێتی بە شەراکەت و تاڵانی بۆ خۆتانی ببەن باشە یان بدرێتە خەڵک؟.

Back to top button