بانکی ناوەندیی عێراق نووسراوێک لە بارەی نرخی نوێی دۆلار ئاراستەی سەرجەم بانکەکان دەکات
ئەمڕۆ چوار شەممە د. عەممار حەمەد خەلەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق بە نووسراوێکی فەرمی بانک و کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو و کۆمپانیاکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی مۆڵەتپێدراو ئاگادار دەکاتەوە لە بارەی چۆن کڕین و فرۆشتنی دۆلار
لە نووسراوەکەی بانکی ناوەندیی عێراقداهاتووە، پاڵپشت بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراق کە لە کۆبوونەوەی نائاسایی 06-02-2023 بڕیاری لەسەر دراوە ، نرخی فرۆشتنی دۆلار لە رۆژی 08-02-2023وە،بەم نرخانەی خوارەوە دەبێت :
– هەر دۆلارێک بە 1300 دینار لە وەزارەتی دارایی دەکڕن.
– هەر دۆلارێک بە 1310 دینار بە بانکەکان فرۆشن لە رێگەی سەکۆی ئەلیکترۆنی.
– هەر دۆلارێک بە 1320 دینار لەلایەن بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دەفرۆشرێت بۆ سوومەندبوونی کۆتایی.