سه‌رۆككۆماری توركیا نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی راگه‌یاند

 

سەرۆک کۆماری تورکیا ، رەجەب تەیب ئەردۆگان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ، نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ڕاگەیاند .

ئەمڕۆ چوار شەممە 8/2/2023 ئەردۆگان ڕایگەیاند ، بە پێی دوایین ئامارەکان تا ئێستا 8 هەزار و 574 کەس بە هۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی دووشەممە گیانیان لەدەست داوەو 49 هەزار هاووڵاتیش بریندار بوون .

هاوکات گوتیشی هەر بەم هۆیەوە 8 هەزار باڵەخانە رووخاون .

Back to top button