هێزێکی حەشدی شەعبی بە نهێنی و بە چاوساغی یەکێتی لە سلێمانی جێگیر کراوە
سەرچاوەیەکی ناویەکێتیی نشتیمانی کوردستان ئاشکرای کردووە ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سەرانی چەند گرووپێكی حەشد، سەركردە دەستڕۆیشتووەكانی ئێستای یه‌كێتیى نیشتیمانیى كوردستان، هێزێكى زۆری حەشدی شەعبییان هێناوه‌ته ناوچه‌ى سلێمانى
ئەو سەرچاوەیە هاوکات ئاماژەی بەوە کردووە : ”تا ئێستا بەوردی ژمارەی چەكدارانی ئەو هێزە ئاشكرا نییە، بەڵام له كاتی هێنانیان بۆ ناو سلێمانی و گواستنه‌وه و جێگیركردنیاندا، چەكدارانی حەشد جلى هێزى دژه‌تیرۆری یەكێتییان لەبه‌ر كراوه و به ئۆتۆمبێلى ئه‌وانیش له بەغداوه هێنراونه‌ته كوردستان.“
لە بەسێکی تردا سەرچاوەکە ئاماژەی ۆێکردووە : ”ئه‌و هێزه به‌شێكیان له قه‌ڵاچوالان و بەشێكیشیان له دوكان و به‌شێكى تریشیان له ناوچەی شاره‌زوور و بەشێكیشیان لە نزیك مه‌رزه‌كانى ئێران له ناوچه‌ى پێنجوێن و هه‌ورامان جێگیر كراون.“
سەرچاوەکە روونیشی کردۆتەوە ، هێنانی ئەو هێزانە دەگەرێتەوە بۆ دۆخێکی ناڵەباری زۆنی سەوز و ناوخۆی یەکێتیی نشتیمانی
لە کۆتاییشدا سەرچاوەکە زیاتر روونکردنەوە دەدات و دەنووسێت ، كە مەفرەزە ئه‌منیه‌كان له سلێمانى و زۆنى سه‌وز كه پێشتر تەنیا رۆژانى هه‌ینى مه‌فره‌زه‌یان لە چەندین شوێنی گشتی و شەقام و جادە داده‌نا، ئێستا فەرمانیان پێ دراوە كه به درێژایى رۆژانی هه‌فته مه‌فره‌زه‌كانیان له ئەركدا بن.