دەزگای خێرخوازی بارزانی بە هۆی ئاستەنگەکانەوە ناتوانن هاوکاری بگەێننە رۆژئاوای کوردستان

 

لە کاتێکدا بە دەیان هەزار کەس لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە ، بەڵام بەرپرسانی رۆژئاوای کوردستان رێگرن لە گەیاندنی هاوکاری لە لایەن دەزگای خێرخوازی بارازانییەوە .

لەمبارەوە موسا ئەحمەد، بەرپرسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەمڕۆ (چوارشەممە، 8-2-2023 لە لێدوانێکدا بۆ” دەزگای میدیایی خواکوڕک” گوتی :  بەهۆی هەبوونی گرووپی چەکدار و ئاستەنگی جۆراوجۆرەوە، ناتوانن هاوکاریی بگەیێننە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە لە رۆژئاوای کوردستان.

 

هاوکات موسا ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد ئەوان وەک دەزگای خێرخوازی بارزانی  ئامادەن لە هەرشوێنێک پێویست بێت و رێگەیان پێ بدرێت هاوکاری بگەیەنن، گوتیشی: “ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانێکی گشتگیر بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری رادەگەیێنێت و هاوکاریی کۆکراوە رەوانەی تورکیا و باکووری کوردستان دەکات و لەوێشەوە هاوکاری بۆ عەفرین (لە رۆژئاوای کوردستان) دەنێردرێت”.

Back to top button