نوێنه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداره له كۆبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش.
خواكوڕك
رۆژی چوارشەممە 22/3/2017 هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە واشنتن بۆ ماوەی دوو رۆژ کۆدەبێتەوە و (د.فواد حسێن) وه‌كو نوێنه‌ری سه‌رۆك بارزانی و هه‌رێمی كوردستان به‌شدار ده‌بێت.
ئه‌نجامدانی کۆبوونەوەکە لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە، هەموو ئەندامانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، هەروەها ناتۆ و چەند رێکخراوێکی دیکە تیایدا بەشداردەبن، هه‌روه‌ها کۆبوونەوەکە لەسەر میکانزمی خێراکردنی شەڕی داعش و لەنێوبردنی گفتوگۆ دەکات.
سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندەکەی بەشداری کۆبوونەوەکە دەکات، لە نێو شاندەکەداشدا (د.فوئاد حوسێن) سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بەشدارەو نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا دەکات.