بۆ پرسی بەهای دۆلار ، شاندێکی عێراق سەردانی ئەمریکا دەکات

 

شاندێکی عێراقی بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ پرسی بەهای دۆلار  دەگاتە واشنتن و ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام دەدەن .

یەک لە هەرە گرینگترین کۆبونەوەکان لە گەڵ وەزارەتی دەرەوەو وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دەبێت .

لەمبارەوە نێد پرایس، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی، “ئێمە نامانەوێت لەسەر ئەو سەردانانە قسە بکەین کە هێشتا ئەنجام نەدراوە بەڵام  لەو بڕوایەدام لە چەند رۆژی داهاتوودا بتوانین زیاتر لەبارەی گفتوگۆکانمان لەگەڵ عێراق قسە بکەین.

 

جێگەی ئاماژەیە هەرچەندە ئامانجی سەردانەکەی شاندی عێراق گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی دۆلار و رێکارەکانی ئەمریکا بەرامبەر بەو پرسە بەڵام شاندی بەغدا دەیانەوێت پەیوەندییە بازرگانییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا بەهێزتربکەن، ئەمەش وایکردووە لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئەمریکاش کۆببنەوە.

 

هاوکات لەمارەوە ستیڤ لوتس، جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانیی ئەمریکا دەڵێت، “ئێمە دڵخۆشین وەک ژووری بازرگانیی ئەمریکا و ئەنجوومەنی بازرگانی  کۆبوونەوەیەک رێکدەخەین بە بەشداریی سەرکردەکانی بازرگانی لەگەڵ  دکتۆر فوئاد و شاندە باڵاکەی،.

گوتیشی سەرنجی زیاتری کۆبوونەوەکەمان لەسەر کەرتی وزە، کەمکردنەوەی کاربۆن و چارەسەری گۆڕانی کەشوهەوا لەو چوارچێوەیە دەبێت.”

 

.

Back to top button