ئەندامێكی جڤاتی گشتی گۆڕان: هەزاران پەیجی جنێوفرۆش لە سلێمانی هەن
لە چەند ساڵی رابردوو لە شاری سلێمانی ژمارەیەكی زۆری پەیج لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك لە بەرژەوەندی باڵی دەست رۆیشتووی یەكێـتی دروستكران ، ئامانجیان بوو لە رێگای سوكایەتی وەڵامی ئەو رەخنانە بدەنەوە كە لە یەكێتی دەگیران و ئەندامێكی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت: هەر كەسێك رەخنەی لە یەكێتی گرتبێت ئەو پەیجە جنێو فرۆشانە سوكایەتیان پێكردووە.
دڵشاد ره‌شید مه‌لا، ئه‌ندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان له سلێمانی لە بارەی پەیجەكانی یەكێتی گوتی: ” به‌داخه‌وه به‌مه‌به‌ستی ململانێی حزبی، هه‌زاران په‌یج له سلێمانی دروست كراون. پاره‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره له‌م په‌یجه ده‌مپیس و جنێوفرۆشانه خەرج دەكرێ، كاریان سووكایه‌تیكردن و بەلاڕێدابردنی خه‌ڵكە.
ئەو ئه‌ندامەی جڤاتی گشتیی گۆڕان دەشڵێت: كه‌سی وا هه‌یه له‌م سلێمانییه ره‌خنه له یه‌كێتی گرتووه، بۆ شەو له‌م په‌یجانه‌وە سووكایه‌تیان به ژن و ماڵ و منداڵی كردووه، باشه هه‌زاران په‌یج له سلێمانی به پاره‌ی كێ دامەزراون؟
هەروەها دەشڵێت: ئەو پەیجانە جگە لە سوكایەتی كردن بە خەڵكی، ڤیدیۆ دروست دەكەن و چیرۆكی جۆراوجۆر دەهۆننەوە تاوەكوو خه‌ڵك له سلێمانی ئه‌م گەندەڵی و دزییەی لە شارەكەیان هەیە، بیریان بچێته‌وه.