نهێنیی پشت داخستنی پەیجەكانی یەكێتی ئاشكرا بوو.. بزانە بۆچی خۆیان پەیجەكانیان بەم دەردە دەبەن؟

چەند رۆژؽکە لەلایەن کۆمپانیای میتا ژمارەیەک پەیجی سەر بە یەکێتی داخراوە یاخود کوالێتیی پەیجەکانیان سوور بووە، هەر چەندە یەکێتی لەرێگای چەند بەناو ڕۆژنامەنووس و بەکرێگیراوێػ دەیەوێ ڕاستی داخستنی پەیجەکانی لە خەڵکی سلێمانی بشارێتەوە بەڵام پارێزه‌رێك هۆكاری پشت داخستنی پەیجەكانی سەر بە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاشكرا دەكات و رایدەگەیەنێت، یەكێتی، شاری سلێمانیی پڕ كردووە له‌ په‌یجی ساخته‌ كە پێشێلكارییەكی زۆر بەرامبەر بە مافی مرۆڤ و یاساكان بە گشتی و تەنانەت یاساكانی تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)یش دەكەن، بەم هۆیەوە داخراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست دەزگای میدیایی خواکوڕك کەوتووە، پەیجەكانی (كۆباس، SNN، دیپلۆماتیك) و ژمارەیەك پەیجی دیكەی سەر بە یەكێتی، یان داخراون یان كوالێتیی پەیجەكانیان سوور بووە و سزای زۆریان لەسەرە، هۆكارەكەش ئەوەیە كە ئەو پەیجانە پابەندی یاساكانی (فەیسبووك) نین، ناوی خەڵك دەزڕێنن، وێنە و ڤیدیۆی دەزگاكانی دیكە دەدزن، بەردەوام هەواڵی فەیك بڵاو دەكەنەوە، هانی ئاژاوەگێڕی و زۆر شتی دیكەش دەدەن كە سەرجەم ئەم كارانە، پێچەوانەی یاساكانی (فەیسبووك)ن.

 

كارزان هەنارەیی، پارێزگاری راوێژكار، لەم بارەیەوە گوتی: ”لەم ماوەیە، سه‌دان په‌یجی جنێوفرۆش له‌ سلێمانی دروست كراون، كار له‌سه‌ر (سووكایەتیكردن بە نیشتمان و نەتەوە و سیمبولە نەتەوەییەكان، لێدانی ناوبانگی هه‌ولێر و شارەكانی تر، جنێودان به‌ سیاسییه‌كانی كورد، هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ هونه‌رییه‌كان و كاریگه‌ره‌كان، لێدان له‌ كەسایەتییەكانی نێو پارتی و حزبەكانی تر، شاردنه‌وه‌ی دزی و تاڵانی له‌ سلێمانی و چەندان شتی تر دەكەن) .

 

گوتیشی :” ئه‌م په‌یجانه‌ به داهاتی دزراوی سلێمانی دانراون، مانگانه‌ پاره‌یه‌كی باشیان پێ ده‌درێت و، كارەكانیان زۆر نائه‌خلاقییە، دێن ڤیدیۆی كه‌ناڵه‌كان و په‌یجه‌كان و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌به‌ن، به ‌ویستی خۆیان لێكدانه‌وه‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ یان چیرۆكی ساخته‌ دروست ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ ڤیدیۆكان به‌كاری ده‌هێنن، له ‌رووی یاساییه‌وه‌ زۆربەی كاری پەیجەكان پێچه‌وانه‌وه‌ی یاساكانی فه‌یسبووكه‌، بۆیه‌ فەیسبووك ئامادە نیە لەبەر خاتری هیچ لایەنێك، ڕێ بە پێشێلكردنی یاساكانی بدات، ئەمەش وای كردووە پەیجەكان دابخرێن.“

 

گوتیشی: ” پەیجەكانی یەكێتی دەیانەوێ پێشێلكاری بكەن و رێز لە یاساكانی (فەیسبووك) نەگرن، فەیسبووك یاسای خۆی هەیە، هەر پەیجێك پێیەوە پابەند نەبێت سزا دەدرێت.“

 

ئەو پارێزەرە دەشلێ، ڕێكارەكانی فەیسبووك بۆ پابەندكردنی پەیجەكان بە یاساكانی خۆی، ”بەرتەسككردنەوەی ئازادی نییە، بەڵكوو نیشانەی كۆڵەواریی پەیجەوانەكانی سەر بە یەكێتییە لە سۆسیال میدیا، ئه‌وه‌شی سه‌یره‌ كۆمەڵێك كه‌س له‌ سلێمانی به‌ناوی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و سه‌نته‌ری بەناو داكۆكیكردن! هاتوون بانگەشەی نیگه‌رانی بەرامبەر به ‌داخستنی ئه‌و په‌یجانه‌ دەكەن، لە كاتێكدا لە ئاست پێشێلكارییەكانی پەیجەكانی یەكێتی بێدەنگن، ئەمەش مانای وایە كە ئەو كەسانە، جنێو و درۆ و بوختان بە كاری رۆژنامەوانی دەزانن!“

Back to top button