عەلی حەمەساڵح ئاشکرای دەکات کە یەکێتی ویستوویەتی 124 ملیار دینار بە شاسوار عەبدولواحید بدات

ئەمڕۆ چوارشەممە، پەرلەمانتار عەلی حەمەساڵح لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووك)، هەوڵێکی یەکێتی ئاشکرا کرد لەبارەی هەوڵی پێدانی 124 ملیار دینار بە شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی نەوەی نوێ، رای گەیاند: “ویستیان بۆ بازرگانێکی قەرزار سێ پارچە زەوی لە ناو چاڤی لاند بفرۆشن بە 124 ملیار دینار، 84 ملیار دیناری بگەڕێننەوە بۆ حکوومەت لەبری ئەوەی قەرزارە، 40 ملیار دیناریش بدەنە کابرای قەرزار بۆ خۆی.”

ئەو پەرلەمانتارە دەشلێت:” بیرکەوە، زەوییت بە بەلاش بدەنێ، قەرزیشت بدەنێ، دوایی بڵێن بەشێک لەو زەوییە دەفرۆشین و 40 ملیاری ترت دەدەینێ، من دژی ئەمە بووم و گوتـم زەوی هەر دەفرۆشن، بۆ پارەکەی بۆ کەسێک بێت؟ با بە پارەكە ڕێگای کەلار بۆ سلێمانی و ڕانیە و دوکان و ئاوی چەمچەماڵ چارەسەرە بکەن، لە ئەنجام ڕامانگرت.”

 

ئەوەشی نووسیوە: “من ئەگەر بڵێم زەوی بۆ خەڵک و خەدەماتی گشتی بێت، حەملەم لەسەر دەکەن، من ئەگەر بڵێم نابێت زەوی بە بەلاش و تاڵان ببرێت، خیانەتم کردووە، بەڵام ئەوان بە بەلاش بیبەن کەس هیچ ناڵێ و ئاساییە کە بردوویانە، ئەگەر شەریكەكەی یەکێتی زەوی وەربگرێ و بۆ خۆی بیفرۆشێت، ئاساییە.”

 

وێنەی راگەیاندنی فرۆشتنی پارچە زەوییەكان کە عەلی حەمەساڵح لە پەیجی خۆی بڵاویکردۆتەوە

 

 

Back to top button