شهپۆلێكی دیکەی بهفربارین ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه پلهكانی گهرما بۆ 13 پله ژێر سفر دادهبهزن
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2023/02/20230206_104036.jpg)
ئاراس جهبار، شارهزای كهشوههوا رایگهیاند: سبەی ھەینی ١٠ـی ٢ـی ٢٠٢٣، ئاسمانی ھەرێمی كوردستان، بە زۆری دەگۆڕدرێت بۆ ساماڵ و پەڵەھەور، پلەکانی گەرما لە کاتەکانی رۆژدا بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە و لە کاتەکانی بەرەبەیان و شەودا لە زۆربەی ناوچەکاندا بۆ سفر و ژێر سفری سەدی نزمدەبێتەوە، لەناوچە شاخاویەکاندایشدا ٨ تا ١٣ پلە لەژێر سفرەوە ئەبێتهوه.
ھەر لە کاتەکانی سبەی ئێوارەوە بایەکی وشک و سارد لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر چالاک ئەبێت، بەخێرای ١٥ تا ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاڕاستەی باکووری رۆژھەڵاتەوە و تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە ١٢ـی ٢ـی ٢٠٢٣، بەردەوامی دەبێت، لە رۆژی یەکشەممەدا ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی کورت خایهنی بەفروباران بەشێکی ناوچەکانمان بگرێتەوە .
سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی شەپۆلەکانی باران و بەفربارین لە کۆتای ھەفتەی ئایندە لە ١٦ـی ئەم مانگەوە، ئەگەر جێگیر ببێت، جارێکی دیکە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەرییەکان بەسەر دەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە چالاک ئەبێتەوە، کە بارستە ھەوای سارد و بۆ ماوەیەک بەفر و بارانێکی باشی لەگەڵدا ئەبێت.