شیاع سوودانی: بە رەزامەندی کورد کار بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت دەکەین

محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بە رەزامەندی کورد کار بۆ چارەسەرکردنی پرسی نەوت و بارودۆخی ئەمنی سنووری نێوان عێراق و ئێران دەکەن و به‌مزوانه‌ رێككه‌وتن له‌ به‌غدا واژوو ده‌كرێت.

سوودانی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی شەرقولئەوسەتدا لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و بە‌غدا رایگەیاند: کار بۆ چارەسەرکردنی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا دەکەن.

سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەبارەت بە پرسی نەوت و بارودۆخی سنوورەکانی نێوان عێراق و ئێرانیش وتی: بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسانە بە رەزامەندی کورد ده‌كه‌ین و بەمزووانە رێککەوتنێک لەوبارەوە لە بەغدا واژوو دەکەین.

 

Back to top button