شاندێکی عێراق و ئەمەریکا گفتوگۆ لەسەر بەهای دۆلار و دینار دەکەن
بە سەرۆکایەتی فوئاد حوسێن شاندێکی حکومەتی عێراق ئەمەریکایە و لەگەڵ وەزیری گەنجینە و بانکی فیدراڵی ئەمەریکا گفتوگۆ لەبارەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی دەکەن.
فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند: دیدارمان لەگەڵ زۆر لە بەرپرسانی ئەمەریکا دەبێت، لەنێویاندا وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، جێگری وەزیری بەرگری، هەروەها لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەمان دەبێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق دەشڵێت: لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئابووری، دارایی، بانکی، بابەتی بەهای دۆلار و دینار، هەروەها بەرهەمهێنانی غاز، نەوت و کارەبا و چەند پرسێکی دیکە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەکانیاندا تیشک دەخەنە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، هەروەها باس لە پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 دەکەن