وەزیری تەندروستی هەڵمەتی کۆکردنەوەی دەرمان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریای ڕاگەیاند

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵمەتی کۆکردنەوەی دەرمانی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا ڕاگەیاند.

 

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئێستا لەسەر ئەرکی حکوومەت زیاتر لە 20 تۆن دەرمان و 84 پزیشک و کارمەندی تەندروستی و 25 ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنمان لە باکووری کوردستانن.

 

د.سامان بەرزنجی ڕاشیگەیاند: “وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە رێگەی کونسوڵخانەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لێکردوین دەرمان و پێداویستی تەندروستی زیاتر پێشکەش بە وڵاتەکە بکەین، چونکە ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی تورکیا پێویستیان بە چارەسەری تەندروستی هەیە، لەسەر رەزامەندیی و راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە هەموو ئامادەییەکی بۆ هاوکاری پیشانداوە، وەکو وەزارەتی تەندروستی بەشدارین لە کۆکردنەوەی هاوکاری و کۆمەک بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە”.

 

لە کۆنگرەڕۆژنامەوانییەکەدا وەزیری تەندروستی گوتیشی: “داوا دەکەین کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە کەمپەینی کۆکردنەوەی دەرمان و پێداویستیی پزیشکی بە سەرپەرستیی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بەشداری بکەن و بەخششەکانیان بگەیەننە بەڕێوەبەرایەتییە تەندروستییەکان لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان.

Back to top button