مەترسی وشکەساڵی کۆتایی پێهات

وەک پێشبینی کراوە لە مانگی 3 و مانگی 4 دا بارانبارین لە ئێستاش زیاتر دەبێت .
لەمبارەوە کەشناسێک ئاشكرای دەكات، مەترسی وشكەساڵی لە هەرێمی کوردستان كۆتاییهاتووە و دەشڵێت: پێشبینی كراوە لە مانگی 3 و لە مانگی 4 دا بارانبارین زیاتربێت.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری كەشناسی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای میدیایی خواكوڕک گوتی : “سوپاس بۆ خودای گەورە لە هەموو ناوچەکان بارانی پێویست باریووە و رێژەی بارانبارین زۆر زیاترە لە ساڵی ڕابردوو ، وەرزی بارانبارینیش سێ مانگی ماوە، له کاتێکدا هەندێ کەس خەڵکیان بە نەمانی ئاو و وشکبوونی ڕووبار و سەرچاوەکانی ئاو دەترساند.”
هاوکات ئاماژەی بەوە کرد “هیچ مەترسییەکی وشکبوونی سەرچاوەکانی ئاو لەئارادا نییە، چونکە هەڵکەوتەی ناوچەکەمان پڕە لە سەرچاوەکانی ئاوی سەر زەوی و ژێر زەویی و هەرگیز توشی مەترسی لەو شێوەیە نابین کە باس دەکرا.”
سیروان ساڵح، روونیشی كردەوە، لە هەولێر، سلێمانی و دهۆكیش بارانبارین باشە، لە هەندێك شوێن كەمباریووە، بەڵام چاوەڕێ دەكرێت لەو شوێنانەش لە ماوەی داهاتوودا بارانی باش ببارێت.
.”