پارێزگای هەولێر ئاگادارییەک ئاراستەی خێرخوازان دەکات
پارێزگای هەولێر لە ئاگادارینامەیەکدا ، خێرخوازان ئاگادار دەکاتەوە ، کە دەتوانن لە رێگەی بانکەوە هاوکارییەکانیان بۆ زیانلێکەوتووانی بوولەلەرزەکەی تورکیا و سووریا بنێرن .
لە ئاگادارییەکەدا ژمارە بانکی ( 508 ) لە بانکی منارە دیاری کراوە بۆ ئەو مەبەستە .
هاوکات له بهشێكیتری ئاگادارینامهكهدا، داوا كراوه، ئهو خێرخوازانهی دهیانهوێت خۆراك و پیتاك رهوانهی ناوچه زیانبهركهوتووهكانی بوومهلهرزه بكات، دهتوانێت كۆمهكهكهی پێشكهشی یهكێك لهم شوێنانه بكات:
– لە سەنتەرى شارى هەولێر، (بەردەم پارکی شانەدەر).
– قەزای دەشتى هەولیر، (بنکەى مەشقى پیشەیی سەنتەرى بنەسڵاوە).
– قەزای عەنکاوە، (یانەى ئەکاد، یانەى لاوانى کۆمەڵایەتى، کۆمەڵەى مارعۆدا، منتدى الصائبیه و المندائیین).
– قەزای شەقڵاوە، (هۆڵى شەهید ئەحمەد ڕۆژبەیانى).
– قەزای پیرمام، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى پیرمام).
– قەزای خەبات، (ناوەندى وەرزش و لاوان).
– قەزای مەخموور، (کۆگاى شارەوانى لەناو شارەوانى مەخموور).
– بەڕێوەبەرایەتی ناحیەى کەورگۆسک،
– ناحیەى ڕزگارى، (بینایەى تەنیشت ناحییە).
– بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى دارەشەکران.
– بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى هیران.
– ناحیەى دارەتوو، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحییە).
– ناحییەى کەندێناوە، (کۆگاى شارەوانى دیبەگە).
– ناحیە بەحرکە، (لاوانى بەحرکە).
– ناحیەى قوشتەپە، (هۆڵى بۆنەکان بەرامبەر ناحییە).
– ناحیەى گوێڕ، (کۆگاى شارەوانى تەنیشت ناحییە).
– ناحیەى هەریر، (بەڕێوەبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان).
– ناحیەى باسرمە، (هۆڵى حەسەن سیساوە تەنیشت ناحیە).
– ناحیەى بالیسان، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحیە).
– بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى شەمامک.
– ناحیەى کەسنەزان، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى کەسنەزان).
– شاویس، (هۆڵى مزگەوتى گەورە).
– مەلا ئۆمەر، (هۆڵى مزگەوتى شێمە هارون).