وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدات

 

هەموو چالاکییە ئاهەنگییەکان دەوەستێت

 

سەبارەت بەو دۆخەی لە ئیستادا بە هۆی روودانی بوومەلەرزە لە باکووری کوردستان و رۆژئاوا لە ئارادایە، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا ئاماژەی بۆ وەستاندنی هەموو چالاكییە ئاهەنگییەكانی كرد.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە هەموو لایەك ئاگادارن لە چەند رۆژی رابردوودا  بوومەلەرزەیەكی بەهێز باكوور و رۆژئاوای كوردستانی هەژاند کە بەدەیان هەزار شەهید و برینداری لێ كەوتەوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەم کارەساتە مرۆیی سروشتییە ، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، وەك هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانیانی ئەو دوو بەشەی كوردستان، بڕیاری دا هەموو چالاكییەكی ئاهەنگ ئامێز لە سەرجەم فەرمانگەكانی سەر بە سنووری وەزارەتمان رادەگیرێت

 

Back to top button