سبەی نزمترین پلەکانی گەرما تۆمار دەکرێت

 

لە ڕاگەیاندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان لەبارەی کەشوهەوای سبەی.

 

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیاندراوێکدا هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە لەوەیکە “تا نیوە شەو ئەگەری کەمێک بەفر بارین هەیە لە ناوچەکانى ڕۆژهەڵات و باکوورى ڕۆژهەلاتى هەرێم، بەڵام لە دوای نیوە شەو ئاسمانى هەرێم نیمچە هەور و لەهەندێ ناوچە پەڵە هەور دەبێت”.

هاوکات لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە “سبەى نزمترین پلەکانى گەرما لە ناوچە شاخاویەکان چەندین پلە بۆ ژێر سفرى سیلیزى دادەبەزێت و شەختە دروست دەبێت لەو ناوچانەى بەفری لێ باریوە و کەش زۆر سارد دەبێت و تەم دروست دەبێت لە ڕۆژهەڵات و ناوەراستى هەرێم”.

سەبارەت بەکەش و هەوای سبەینێ هەینی ئاماژە بەوە کراوە ، سبەى هەینى ئاسمان هەور و هەتاو دەبێت و پلەکانى گەرما بە نزمى دەمێنێتەوە.

Back to top button