هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به‌ داعش كۆده‌بێته‌وه‌ نوێنه‌ری كوردستانیش به‌شداره‌.

خواكوڕك

بڕیارە ئەمڕۆ ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، بە ئامادەبوونی نوێنەری ھەرێمی كوردستان لە واشنتن ده‌ست پێبكات.

كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ئامادەبوونی نوێنەری 68 وڵات لە واشنتن بەڕێوە دەچێت و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، كە ھەریەك لە ناتۆ و چەند رێكخراوێكی دیكەش بەشدار دەبن، هه‌روه‌ها هەرێمی كوردستان بەشداری لە كۆبوونەوەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به‌ داعش دەكات.

كۆبوونەوەكە لەسەر بانگھێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكایە و سەرۆك وەزیرانی عێراق و شاندێكی یاوەری بەشداری تیادا دەكەن، كە لە نێو شاندەكەدا (د.فوئاد حوسێن) سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان بەشدارە و نوێنەرایەتی ھەرێمی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی دەكات.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ کردنە لەبارەی ھەنگاوەکانی داھاتووی شەڕی دژی داعش لە عێراق و سووریا و نەھێشتنی ھەڕەشەکانی داعش لە رۆژئاوا و ھاوکاریکردنی ھەرێمی کوردستان و عێراق لەرووی ئابووریی و مرۆییەوە.

Back to top button