گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێی بەسەر 9 کۆمپانیای پێوەندیدار بە پیشەسازی پترۆکیمیایی و نەوتی ئێراندا سەپاند

 

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەهۆی پێشێلکردنی سزا دیاریکراوەکانی ئەمریکا  بەسەر بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێران، 9 کۆمپانیای ئێرانی و بیانیترمان خستووەتە لیستی سزاکانەوە.

 

بەگوێرەی بەیاننامەیەک کە ڕۆژی پێنجشەممە 9/2/2023 لە ماڵپەڕی فەرمی گەنجینەی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، ئەو کۆمپانیایانەی پێشتر ئاماژەیان پێکراوە سزادراون بەهۆی پێشێلکردنی سزاکانی پێشووی ئەمریکا بۆ سەر کۆمپانیا پترۆکیمیاییەکانی مارون و هەروەها بەهۆی هاوکاریکردنی کۆمپانیای “ترێلیانس”ی هۆنگ کۆنگ.

ئەو کۆمپانیایە پێشتر بەهۆی دەڵاڵیکردنی بەرهەمە پترۆکیمیاییەکانی ئێرانەوە سزایان بەسەردا سەپێندرابوو..

 

سزا نوێیەکانی ئەمریکا شەش کۆمپانیای پترۆکیمیایی کە بنکەکانیان لە ئێرانە، لەوانەش کۆمپانیای پترۆکیمیایی ئەمیرکەبیر و کۆمپانیای پترۆکیمیای سیمۆرغ، لەگەڵ چوار کۆمپانیای لقی کۆمپانیای پترۆکیمیایی مارون کە بریتین لە کۆمپانیای پترۆکیمیای لالە، کۆمپانیای ئۆفق سپێهر مارون، کۆمپانیای تینا تەدبیر مارون و کۆمپانیای پیشەسازی تەواوکەری مارۆن، کراوەتە ئامانج .

 

جگە لەوەش کۆمپانیای بازرگانی و کەشتیوانی “سێنس” کە بنکەکەی لە مالیزیایە و کۆمپانیاکانی “یونیسیس ئینێرجی” و “ئاسیا فیول” کە بنکەکەی لە سەنگافورە، هەروەها وەک سێ کۆمپانیای بیانی لە ژێر سزاکانی ئەمریکادا ڕاگەیەندرا.

 

لە بەیاننامەی وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکادا هاتووە کە ئەو ٩ کۆمپانیایە کە ئاماژەیان پێکراوە “بەشداری گواستنەوە یان فرۆشتنی سەدان ملیۆن دۆلاری بەرهەمی پترۆکیمیایی ئێران و بەرهەمە نەوتییەکانی ئێران بوون

Back to top button